کونسوڵخانەی ئەمريکا: ئامادەین هاوکاری حکومەتی هەرێم بکەين
SNN کونسوڵخانەی ئەمريکا لە هەولێر لە راگەيەندراوێکدا باس لە حاڵەتەکانی توندوتيژی بەرامبەر ژنان و کوشتنی چەند ژنێک دەکات لەم ماوەی دوايدا و دەڵێت “ئێمە هاوکاری حکومەتی هەرێمين، بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری و کۆتاییهێنان بە توندوتیژی و پارێزراوی و پاراستنی مافەکانی هەموو هاووڵاتیان. کونسوڵخانەی ئەمريکا لە هەولێر لە پۆستێکيدا لە فەيسبوک بڵاويکردووەتەوە: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمريکا هاوبەشی پەرۆشی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکات دەربارەی هەڵکشانەکانی بەمدوواییانەی توندوتیژی و کوشتن و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و پێکهاتە پەراوێزخراوەکانی تر. راشيگەياندووە: دەبێت ئەوەی پێی دەوترێت “کۆشتن لەسەر شەرەف” وەکو کوشتنەکانی بەمدوواییانەی ئیمان “ماریا” سامی مەغدید و مریەم یەعقوب و عەیدێ موحەمەد لێکۆڵینەوە دەربارەیان ئەنجامبدرێت و وەڵامدانەوەیەکی یاسایی […]
The post کونسوڵخانەی ئەمريکا: ئامادەین هاوکاری حکومەتی هەرێم بکەين appeared first on SNN.