بەریتانیا سزای نوێی سهپاند بهسهر ژمارهیهك پهڕلهمانتاری ڕوسی
دیجیتاڵ میدی سپێده
بەڕیتانیا بڕیاریدا سزا بخاتە سەر ٣٨٦ ئەندامی ئەنجوومەنی دوما کە باڵێکی پەرلەمانی رووسیایە.
لەوبارەیەشەوە وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە سزا دەخەنە سەر ٣٨٦ ئەندامی ئەنجوومەنی دوما کە پشتیوانییان لە بەناو سەربەخۆیی ھەرێمەکانی دۆنێتسک و لوگانسک سەربە ئۆکراینا کردووە.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە لە رێی ئەم بڕیارەی وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا، لیز تراس، ئەو پەرلەمانتارە رووسانە ناتوانن گەشت بۆ بەڕیتانیا بکەن و تەواوی سامانەکانیشیان لە بەڕیتانیا بلۆک دەکرێن.
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا، لیز تراس لە بارەی بڕیارەکەوە رایگەیاندووە:
"ئەو کەسانە دەکەینە ئامانج کە پشتیوان و ھاوبەشی تاوانی پۆتینن لە داگیرکردنی ئۆکراینادا. واز لە سەپاندنی سزا ناھێنین و بەردەوام دەبین لە فشار خستنە سەر ئابووری رووسیا. لەگەڵ ھاوپەیمانەکانمان پشتیوانی لە ئۆکراینا دەکەین. درێژەش بە گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی و سەربازیی بۆ ئۆکراینا و ھەوڵە دیپلۆماتییەکانمان بۆ دوور خستنەوەی رووسیا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدەین".