رووسیا بەکارهێنانی ئینستاگرام قەدەغە کرا
دیجیتاڵ میدیای سپێده
رووسیا بەکارهێنان و دەستگەیشتن بە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامی راگرت.
بەپێی ئەو راگەیەندراوە نووسراوەی لە دامەزراوەی چاودێری پەیوەندی گشتی و تەکنۆلۆژییەکانی زانیاری فیدڕڵی رووسیا بڵاوکراوەتەوە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بانگھێشتی پەیوەندیدار بە چالاکی توندوتیژی لە دژی ھاووڵاتیانی رووسیا خراوەتەڕوو.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"لەسەر داوای داواکاریی گشتی رووسیا، دەستگەیشتن بە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام راگیراوە".
بەڕێوەبەری پەیوەندیی کۆمپانیای مێتا، ئاندی ستۆن کە کۆمپانیای سەرەکی ئینستاگرامە دوێنێ رایگەیاندبوو کە رێگە بە بڵاوکردنەوەی ئەو پەیامانە دەدەن کە ناوەرۆکەکانیان توندوتیژی لە خۆدەگرن لە دژی ئەو رووسیانەی کە پشتیوانی لە جەنگی ئۆکراینا دەکەن یان ئەو سەربازە رووسیانەی کە بەشداریی جەنگیان کردووە.