هەواڵی کوردستان ئێستا

سبەی یەكشەممە مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

سبەی یەكشەممە مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت
سبەی یەكشەممە مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

2022-03-12 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN – عەلی حەمە سەعید وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران كردووە ئەمەش دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی تەندوستی دابەشكرا و بڕیاره‌ سبەی یەكشەممە دەستبكرێتەوە بە دابەشكردنی مووچە. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNN دراون، “سبەی یەكشەممە 13ى ئازارى 2022 مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان بۆ مانگی شوبات دابەشدەكرێت”. به‌ وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی، “ئەگەر پارەی پێویست لەبەردەستدا هەبێت ئەوا هەر سبەی یەكشەممە مووچەی هەریەكە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و مووچەی یەكەكانی 70 و 80 ی هێزەكانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت”. […]

The post سبەی یەكشەممە مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت appeared first on SNN.