موقته‌دا سه‌در بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆده‌بێته‌وه
دیجیتال میدیای سپێده
دواى ئه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در پێشنیارى بۆ سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى نیشتیمانى كرد بهكاندیدكردنى جه‌عفه‌ر سه‌در، شه‌وى رابردوو سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ى سه‌در كۆبوونه‌وه ولهكۆبوونهوهكهدا ره‌زامه‌ندبوون به‌كاندیدكردنی جه‌عفه‌ر سه‌در بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران.
میدیاكانی عێراق له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویانكردووه‌ته‌وه: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ناوی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران هاتووه وسه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ سه‌در كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له 72 كاتژمێری داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ى زیاتر له‌نێوان سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه وموقته‌دا سه‌در ئه‌نجام ده‌درێت.
دواى نزیكبوونه‌وه‌ى ره‌وتى سه‌در وچوارچێوهى هه‌ماهه‌نگى پێده‌چێت هاوپه‌یمانیه‌تیه سێ قۆلًَیهكهى نێوان سه‌در وسوننهكان وپارتى كێشه‌ى تێبكه‌وێت وئه‌م نزیكبوونه‌وه‌ى نێو ماڵى شیعه كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماریش ده‌بێت كه‌پێشبینى ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانى عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار كۆببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌نوسینگه‌ى هدی عامرێ به‌میدیا عێراقیه‌كانى راگه‌یاندووه: بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ریه‌ك لههادى عامری وفالح فه‌یاز وموقته‌دا سه‌در لهحهنانه-ی نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌بچێت به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عێراق، به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، هه‌ر ئه‌مڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی حه‌نانه فراكسیۆنی سه‌در یش له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجامده‌دات له‌باره‌ى پێشهاته سیاسیه‌كان.