هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ئیسلام فریادڕەسی پاراستنی مافی ژنانە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ئیسلام فریادڕەسی پاراستنی مافی ژنانە
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ئیسلام فریادڕەسی پاراستنی مافی ژنانە

2022-03-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 12-3-2022، لەمیانەی بەشداریكردن لە پانێڵێك كە لەلایەن دەزگای خوێندنی باڵاو دەزگای زانایان و سكرتاریەتی یەكگرتووی خوشكان لەشاری سلێمانی سازكرابوو، مامۆستا سەلاحەدین محەممە بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: ئیسلام فریادڕەسی پاراستنی مافی ژنانەو هەر لەگەڵ هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە كاری جدی كردوە لەسەر دابینكردنی مافەكانی ژنان و سڕینەوەی ئەو دابونەریتە نەخوازراوانەی كە زوڵمی لە مرۆڤایەتی بەگشتی و ژنان بەتایبەت كردووە.

لەبەشێكی دیكەی ووتەكانیدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاماژەی كرد بەڕۆڵی زانایان لە خوێندنەوەی واقعەكەو دابەزاندنی حوكم و هەڵوێستی شەرعی دروست بەرانبەر پێشهات و ڕوداوەكان.