لە سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانهبێژ دەستیپێكرد
2022-03-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ بەمەبەستی دامەزراندن لە سلێمانی دەستیپێكرد و هۆشداری دەدەن.
به گوێرهی زانیاریسیهكانی دهست سپێده كهوتووه، ئەمڕۆ شەممە له بەردەم باغی گشتی لە سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ بەمەبەستی دامەزراندن دەستیپێكرد و مامۆستایانی وانەبێژ نیگەرانن لەوەڵام نەدانهوەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لە داواكارییەكانیان.
جێگەی باسە، پێشتریش چەندینجار مامۆستایانی وانەبێژ دەستیان بەخۆپیشاندان و بایكۆت كردبوو، بەڵام بەرپرسانی هەرێم پێیانی ڕاگەیاندوون كە ناتوانن بیانكەن بە هەمیشەیی.