يەکێتی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر رووسيا دەسەپێنێت
SNN یەکێتی ئەوروپا ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەوەی ئەندامێتی رووسیا لە دامەزراوەکانی دارایی نێودەوڵەتیی ھەڵپەسێرێت، ھەناردەی سامانی گرانبەھا رابگرێت، رێگری لە ھاوردەکردنی سێکتەری ئاسن بکات و سزا بەسەر کەرتی وزە و ژمارەیەک بەرپرسی ئەو وڵاتەدا بسەپێنێت. ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا لە کۆنفرانسێکدا باسی لە چوارەمین پاکێجی سەپاندنی سزا بەسەر رووسیادا بەھۆی جەنگی ئۆکراینا کرد و رايگەياند: یەکێتی ئەورووپا و ھاوبەشانی G7 ھەوڵ دەدەن، بەمەبەستی زیاترکردنی گوشاری ئابووری بۆسەر ئیدارەی کرملین، تا ئێستا سێ پاکێجی سەپاندنی سزایان خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین باسی لە بەردەوامیی ھێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا کرد و رایگەیاند: کە رووسیا تاکو ئێستا […]
The post يەکێتی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر رووسيا دەسەپێنێت appeared first on SNN.