هەواڵی کوردستان ئێستا

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌در جارێكی دیكه‌ جه‌خت له‌حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتیمانی ده‌كاته‌وه‌

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌در جارێكی دیكه‌ جه‌خت له‌حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتیمانی ده‌كاته‌وه‌
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌در جارێكی دیكه‌ جه‌خت له‌حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتیمانی ده‌كاته‌وه‌

2022-03-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆى له‌ناوچه‌ى حه‌نانه‌ى سه‌ر به‌ نه‌جه‌ف، پێشوازیكرد له‌ شاندێك كه‌ پێكهاتبوو له‌ "محمد حه‌لبووسى" سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، "فالح فه‌ییاز" سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و، "هادى عامر" سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح و، "خه‌میس خه‌نجه‌ر" سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى سیاده‌. دواى كۆبووونه‌وه‌كه‌ش سه‌در تویتێكى بڵاوكرده‌وه‌ و تیادا نووسیویه‌تى و جارێكیدیكه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ حكومه‌تى داهاتوو زۆرینه‌ ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خاڵى یه‌كه‌مى وتوێژه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق.

به‌گوێره‌ى سایتى"رابیعه‌"، هه‌ریه‌كه‌ له‌ حه‌لبووسى و فه‌ییاز و عامرى و خه‌نجه‌ر له‌ ماڵى سه‌در هاتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌و كات هیچ لێدوانیان نه‌داوه‌.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ "خه‌میس خه‌نجه‌ر" سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى "سیاده‌"ى سوننه‌كان له‌ تویته‌رى خۆى نووسیویه‌تى: هیواى گه‌وره‌مان له‌میانه‌ى ئه‌و كه‌شه‌ ئه‌رێنییه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ دیدارى ئه‌مڕۆدا هه‌بوو، بۆ گه‌یشتن به‌ حكومه‌تێكى به‌هێز كه‌ وڵات به‌ره‌و كه‌نارى ئارامى ببات.