سهرۆكی شارهوانی سلێمانی: دروستكردنی شهقامی 100 مەتری سلێمانی دهستپێدهكاتهوه
ديجيتال ميدیای سپێده
سهرۆكی شارهوانی سلێمانی رایدهگهیهنێت، کۆمپانیای جێبەجێکار بەڵێنی ئەوەیان پێداین کە دروستكردنی شهقامی 100 مەتری سلێمانی دهستپێدهكاتهوه.
لیلی عمر علی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگهیاند،" لە سۆنگەی ھەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی تەواو لە پێناو شاری سلێمانی و خەڵکەکەیی و ئەنجام دان و بەردەوام بوونی پڕۆژە ستراتیژییەکان، لە ھەوڵ و پەیوەندیدا بووین لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری شارەوانی و گەشتو گوزار، وە پەیوەندی کردنمان لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار بەڵێنی ئەوەیان پێداین کە بەردەوام دەبن لە کارەکانیان وە پڕۆژەکە ڕاناگیرێت لە ئێستادا".
وتیشی ،"ئێمەش ھەموو ھەوڵی خۆمان دەدەین لە چارەسەرکردنی کێشەکەیان و خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان".
دهشلێت،" بە پێویستی دەزانین بە ھەموو لایەکی ڕابگەیەنین کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت".