دژەتیرۆر: "مووشەکەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و ھەرێم و لە رۆژھەڵاتەوە ئاراستە کراون"
2022-03-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و عێراق و لە رۆژھەڵاتەوە بە مووشەکی بالیستیکی ھێرش کرایە سەر ھەولێری پایتەخت.
دەزگای دژەتیرۆری کوردستان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردەوە: "کاتژمێر ١ی ئەمشەو لە رێگەی ١٢ مووشەکی بالیستیکی گەرەکێکی شاری ھەولێریان بە ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر کردە ئامانج، جگە لە زیانی ماددی زیانێکی گیانی نەبووە".
دژە تیرۆری کوردستان ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە مووشەکەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و لە رۆژھەڵاتەوە ئاراستە کراون.