وەزارەتی ناوخۆ: بە 12 مووشەک هێرشکراوەتە سەر هەولێر
SNN ئەمرۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی هێرشە موشەکییەکانی سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، شەوی 3/13پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیان، 12مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسولخانەی ئەمەریکی لە هەولێر کران. ئاماژەی بەوەشکردووە: ناوچە سڤیل نشینەکانی نزیک بارەگای کەناڵی کوردستان 24و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن، دەرئەنجام زەرەر و زیانی ماددی بەر باڵەخانە وخانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە. وەزارەتی ناوخۆ راشيگەياندووە: خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا هاووڵاتییەک بە سووکی بریندار بووە وهیوای سەلامەتی و چاکبوونەوەی خێرای بۆ دەخوازین. لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە: دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش دەستیان بە لێکۆلینەوەکان […]
The post وەزارەتی ناوخۆ: بە 12 مووشەک هێرشکراوەتە سەر هەولێر appeared first on SNN.