هەواڵی کوردستان ئێستا

محەمەد حەلبوسی: "دەستدرێژییەکەی سەر ھەولێر دەستدرێژییە بۆسەر سەروەریی عێراق"

محەمەد حەلبوسی:
محەمەد حەلبوسی: "دەستدرێژییەکەی سەر ھەولێر دەستدرێژییە بۆسەر سەروەریی عێراق"

2022-03-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی رایگەیاند کە، دەستدرێژییەکەی سەر شاری ھەولێر دەستدرێژییە بۆسەر سەروەریی عێراق و ئاسایشی سەرجەم ھاووڵاتییان.

محەمەد حەلبوسی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی ئەو ھێرشە مووشەکییەی کە شەوی رابردوو کرایە سەر شاری ھەولێر رایگەیاندووە " دەستدرێژییەکەی سەر شاری ھەولێر دەستدرێژییە بۆسەر سەروەریی عێراق و ئاسایشی سەرجەم ھاووڵاتییان".

ھەروەھا سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتەکەیدا نووسیوویەتی: "دەستدرێژییەکەی سەر شاری ھەولێر، ئیدانە کراوە و پێویستە ھەمووان ھەڵوێستێکی نیشتمانیی یەکگرتوومان ھەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو جۆرە دەستدرێژییانە".

بەپێی راگەیاندراوێکی دەزگای دژە تیرۆری ھەرێمی کوردستان، شەوی رابردوو ١٢ مووشەکی بالیستیکی لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ئاراستەی شاری ھەولێر کران کە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە.

ھێرشەکەش لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیی کاردانەوەی لێکەوتەوە کە لەلایەن ھەریەک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بازرانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی، سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی،سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بەتوندی ئیدانە کرا.