ئەنجومەنی وەزیران “ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژییانە دووبارە دەکاتەوە”
SNN سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە و پروپاگەندەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەش دوورە لە راستییەوە. له راگه‌یه‌ندراوكه‌دا هاتووه: ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژییانە دووبارە دەکاتەوە و بێدەنگی کومەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، رێگه‌خۆشکەر دەبێت بۆ بەردەوامیی ئەم جۆرە تاوانانە. ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: سەبارەت بە هێرشی ترسنۆکانەی بەرەبەیانی رۆژی 2022/3/13ی سەر هەولێر، کە گوایە بە پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی نزیك کونسوڵخانەی ئەمه‌ریکا بووە، رایدەگەیەنین شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە، تەنیا بۆ شاردنەوەی […]
The post ئەنجومەنی وەزیران “ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژییانە دووبارە دەکاتەوە” appeared first on SNN.