هەواڵی کوردستان ئێستا

ناوی ژماره‌یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك كۆمار كرا

ناوی ژماره‌یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك كۆمار كرا
ناوی ژماره‌یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك كۆمار كرا

2019-12-17 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

له‌گه‌ڵ‌ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ واده‌ی‌ كۆتاییهاتنی‌ ماوه‌ی‌ كاركردنی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌، ناوی ژماره‌یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك كۆمار كرا. ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عیراق “واع” له‌ زاری سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌كانیه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ “پێده‌چێت د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی‌ په‌رله‌مانی‌، كه‌سێك بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیران رابسپێرێت”. ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه‌ دوای‌ كاندیدكردنی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌، گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی‌ په‌رله‌مانی‌ كۆتاییهات. ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ده‌ڵێن: “د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ناوی ژماره‌یه‌ك كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ كه‌ دیارترینیان محه‌مه‌د شیاع سودانی، ئه‌سعه‌د عیدانی و مسته‌فا كازمی-ن”. ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه‌ “له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ناوی دادوه‌ر رائد جوحی گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ست سه‌رۆك كۆمار و بڕیاریشه‌ یه‌كێك له‌و كاندیدانه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ رابسپێرێت”. ئه‌و سه‌رچاوانه‌ راشیانگه‌یاند كه‌ ئه‌و ناوانه‌ ئه‌گه‌ری‌ گۆڕانكارییان هه‌یه‌ به‌پێی‌ گۆڕانكارییه‌كان و ته‌وافوقی‌ قه‌واره‌ سیاسییه‌كان و سه‌رۆك كۆمار كه‌سێك بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت راده‌سپێرێت كه‌ قبوڵكراو بێت و له‌ په‌رله‌مان ده‌نگی‌ پێبدرێت. ئاشكراشیانكرد كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق به‌ سه‌رۆك كۆماری راگه‌یاندووه‌ كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ دواین رۆژی كاركردنی‌ حكومه‌تی‌ كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌بێت.