هەواڵی کوردستان ئێستا

حکومەتی هەرێم بە فەرمی ئێران بە هێرشەکەی سەر هەولێر تومەتبار دەکات

حکومەتی هەرێم بە فەرمی ئێران بە هێرشەکەی سەر هەولێر تومەتبار دەکات
حکومەتی هەرێم بە فەرمی ئێران بە هێرشەکەی سەر هەولێر تومەتبار دەکات

2022-03-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگه‌یاند، ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژیانە دووبارە دەکاتەوە و بێدەنگی کومەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، ڕێگاخۆشکەر دەبێت بۆ بەردەوامیی ئەم جورە تاوانانە

سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاتند: سەبارەت بە هێرشی ترسنۆکانەی بەرەبەیانی ڕۆژی 2022/3/13ی سەر هەولێر، کە گوایە بە پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی نزیک کونسولخانەی ئەمریکا بووە، ڕایدەگەیەنین شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە، تەنیا بو شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە و پروپاگەندەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەش دوورە لە ڕاستیەوە .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژیانە دووبارە دەکاتەوە و بێدەنگی کومەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، ڕێگاخۆشکەر دەبێت بۆ بەردەوامیی ئەم جورە تاوانانە.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و جامعەی عەرەبی و حکومەت و پەرلەمانی عێراق و حکومەتی ئێران دەکەین بە پەلە لێکوڵینەوە لەم هێڕش و تؤمەتە بێ بنەمایانە بکەن و سەردانی شوێنی بە ئامانجکراو بکەن و ڕاستیيەکان بو ڕای گشتی جیهان ئاشکرا بکەن و هەڵوێستی توند بەرامبەر بەم هێرشانە بگرنەبەر.