هەواڵی کوردستان ئێستا

هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاته‌وه‌

هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاته‌وه‌
هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاته‌وه‌

2022-03-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

هاتوچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت:هێشتا هاوڵاتیەکی زۆر بەگرێبەستی کۆن مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئوتومبێلیان کردوە، بڕیارماندا ماوەی کارکردن بەگرێبەستی کۆن شان بەشانی گرێبەستی ئەلکترۆنی تاکو مانگێكی تر تازه‌بكه‌نه‌وه‌.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكرده‌وه‌، سەرجەم هاوڵاتیان و سەردانیکەرانی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداردەکەینەوە ،کەوا لەبەر بەرژەوەندی گشتی ولەبەر ئەوەی هێشتا هاوڵاتیەکی زۆر بەگرێبەستی کۆن مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئوتومبێلیان کردوە وەنەیانتوانیوە سەردانی هاتووچۆ بکەن بۆگواستنەوەی مولکیەتی ئوتومبێلەکانیان.

ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد:بۆیە بڕیار درا کەماوەی کارکردن بەگرێبەستی کۆن شان بەشانی گرێبەستی ئەلکترۆنی تاکو ڕۆژی2022/4/15 درێژبکرێتەوە.

له‌ بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتوه‌: کەئەمە دوا درێژکردنەوەیە،بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەکەین کەلەو ماوەیە سەردان بکەن بۆڕاییکردنی مامەڵەکانیان.