هەواڵی کوردستان ئێستا

فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئیدانه‌ی هێرشی سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌كات

فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئیدانه‌ی هێرشی سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌كات
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئیدانه‌ی هێرشی سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌كات

2022-03-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌توندترین شێوه‌ ئیدانه‌ی هێرشی سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌كات

فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ دوژمنكاریه‌كی ترسنۆكانه‌و دوور له‌ هه‌موو بنه‌ما و دابونه‌ریتێكه‌ كه‌ ئاسایشی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌ ئامانج، كه‌ ئه‌وه‌ دوژمنكاریێكی ڕاسته‌وخۆیه‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیان و سه‌روه‌ری وڵات و سه‌رپێچیه‌كه‌ له‌سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و سوكایه‌تی كردنه‌ به‌گیانی هاوڵاتیان و ئاسایشیان، هه‌روه‌ها به‌هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و ده‌وڵه‌تی عێراق به‌گشتی.

ئاماژه‌ی به‌وشكرد: ئێمه‌ لێره‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ دانانی سنوور بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی له‌لای ئه‌و ده‌سته‌ڕه‌شه‌نا ده‌كرێت، پێویسته‌ ئه‌ركی هه‌ره‌ سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تبێت.

ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ دوژمنكارانه‌ تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیری و ترساندنی هاولاتیانه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ك نوێنه‌ری گه‌ل پێویسته‌ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ته‌رخان بكات بۆ گفتووگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاكانی چاره‌سه‌ری و هه‌روه‌ها پێویسته‌ په‌له‌بكرێت له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق له‌خزمه‌ت ئه‌نجامدانی ئه‌رك و كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاستو دروست.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌روه‌ها داوا له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین وه‌ك به‌رپرسی سه‌ره‌كی به‌ به‌رپرسیاریه‌تی خۆی هه‌ڵسێت بۆ پاراستنی ئێراق و سه‌وه‌ریه‌كه‌ی، ته‌نیا له‌ ئاستی ئیدانه‌كردن و شه‌رمه‌زاركردن نه‌وه‌ستێت، به‌ڵكو پێویسته‌ لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ پێكبهێنێت و هه‌نگاوی گرینگ ئه‌نجامبدات بۆ دانانی سنورێك بۆ ئه‌م جۆره‌ ڕه‌فتاره‌ سته‌مكارانه‌ و تاوانباران بده‌نه‌ ده‌ست دادگا.

فراكسیۆنی یه‌كگرتوو جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌: ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ جارێكی دیكه‌ جه‌خت له‌ لاوازی ڕه‌وشی ئاسایش و مه‌ترسی چه‌كی به‌ره‌ڵا و مه‌ترسی گۆڕینی عێراق بۆ مه‌یدانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كیه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كخستنی دامه‌زراوه‌كانی ئاسایش ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی و دوور له‌ ڕاكێشان و به‌ركه‌وته‌ی سیاسی.