یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان : به‌داخه‌وه جارێكی تر پایته‌ختی هه‌رێم كه‌وته‌وه به‌ر هێرشی ناحه‌زانی گه‌ل و وڵات
دیجیتال میدیای سپێده
له‌باره‌ی ئه‌و هێرش و موشه‌كانه‌ی ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر و پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كرا ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌م هێرشه ناره‌وایانه ده‌كات و رایده‌گه‌یێنێت: "بە داخەوە جارێکی تر پایتەختی هەرێم کەوتەوە بەر هێرشی موشەکبارانی ناحەزانی گەل و وڵات".
ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو رایشی ده‌گه‌یه‌نێت،" ئێمە لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، ئەم هێرشە ناڕەوایە ئیدانە ئەکەین و بە دەستدرێژی دەزانین بۆ سەروەریی وڵات، هەروەها دژین بە هەوڵی تێکدانی ئارامیی و تۆقاندنی هاووڵاتیان و کردنی هەرێم بە مەیدانی ته‌سفیه‌ی حساباتی دەوڵەتان".
ئه‌وه‌ش هاتووه،" خەڵکی کوردستان شایستەی خزمەت و فریاکەوتنە، نەک ئەمنیەتیشی بکرێتە ئامانج ، بۆیە خوازیارین کە لایەنی پەیوەندیدار لە هەرێم و عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێگریی بکەن لەم جۆرە پەلامارانەو سنوورێک بۆ بەزاندنی سەروەریی و تێکدانی ئاسایش و دەستدرێژیی بۆ سەر بارەگا دبلوماسییەکان".