هەواڵی کوردستان ئێستا

پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی سەركۆنەی هێرشەكەی هەولێر دەكات

پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی سەركۆنەی هێرشەكەی هەولێر دەكات
پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی سەركۆنەی هێرشەكەی هەولێر دەكات

2022-03-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئه‌میندارى گشتیى یه‌كێتیى جیهانى زانایانى موسوڵمان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێرى كرد كه‌ سوپاى پاسدارانى ئێران گرتییه‌ ئه‌ستۆى خۆى.

له‌ تویتێكدا، پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌لى قه‌ره‌داغى ئه‌میندارى گشتیى یه‌كێتیى جیهانى زانایانى موسوڵمان، نووسیویه‌تى: هێرشه‌كه‌ى هه‌ولێر تاوانێكه‌ ده‌رهه‌ق به‌ سه‌روه‌رى عێراق و، سووكایه‌تیكردنه‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان و زیان گه‌یاندنێكى گه‌وره‌شه‌ به‌ سه‌قامگیرییان.

له‌ تویته‌كه‌یدا، پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌لى قه‌ره‌داغى ئه‌وه‌شى نووسیوه‌: هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر هه‌وڵێكه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ى بارى پشێوى رووخێنه‌ر تا چاوچنۆكانى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمایه‌تى زاڵبوون و نه‌هێشتنى هێز بۆ وڵاتان، به‌رده‌وامى هه‌بێت.

ئه‌میندارى گشتیى یه‌كێتیى جیهانى زانایانى موسوڵمان له‌ كۆتاییدا نووسیویه‌تى، خودا عێراق و هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى موسوڵمانان بپارێزێت.