باڵیۆزی ئێران: هێرشەكەی هەولێر لە دژی زایۆنیستەكان بووە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
باڵیۆزی ئێران له عێراق رایگه‌یاند كه ئێران ڕێز له ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری عێراق و گه‌ل و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌گرێت و هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێریش نه له دژی عێراق و نه له دژى ئه‌مریكا بووه، به‌ڵكوو كاردانه‌وه‌یه‌ك له دژی زایۆنیسته‌كان و بنكه‌ی سیخوڕیی مۆساد بووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام كوردی، "ئیره‌ج مه‌سجدی" له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له شاری كه‌ربه‌لا وتی: ئێمه ڕێز له ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری عێراق ده‌گرین.
باڵیۆزی ئێران له عێراق وتی: له هه‌رێمی كوردستان بنكه‌یه‌كیان بۆ ڕژێمی زایۆنیستی كردووه‌ته‌وه و له‌وێوه له دژی ئاسایشی نیشتمانیی كۆماری ئیسلامی ئێران چالاكی ده‌كرد، ئه‌مه‌ش به لای ئێمه‌وه هێڵی سووره، به‌رپرسانی هه‌رێممان له‌وه ئاگادار كرده‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه كه له‌و بنكه‌وه له دژی ئێران هه‌نگاو نرا و كۆماری ئیسلامی ئێرانیش وه‌ڵامی دایه‌وه.
"مه‌سجدى" وتیشی كه نه ئێمه و نه عێراقییه‌كان نامانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان ببێته بنكه‌ی زایۆنیسته‌كان له به‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕژێمی ته‌لئه‌بیب له دژی هه‌ر دوو گه‌لی ئێران و عێراق پیلانگێڕی ده‌كات.