هەواڵی کوردستان ئێستا

كەشناسیی هەرێم: بارستە هەوایەكی سارد روو لە كوردستان دەكات

كەشناسیی هەرێم: بارستە هەوایەكی سارد روو لە كوردستان دەكات
كەشناسیی هەرێم: بارستە هەوایەكی سارد روو لە كوردستان دەكات

2022-03-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسیی، ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 14 پلە دەبێت، لە سلێمانی 12 پله‌، هەڵەبجە 15 پلە، دهۆک 9 پله‌ و کەرکوک 16 پلە دەبێت.

هاوكات سبەینێ چوارشەممە، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 13 پلە دەبێت، لە سلێمانی 10 پلە،هەڵەبجە 12 پلە، دهۆک 8 پله‌ و کەرکوکیش 15 پله‌ دەبێت.

كەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاندووە،لەكاتەكانی شەودا بارستە هەوایەكی سارد روو لە ناوچەكانی هەرێم دەكات،لەسەر بەشیك لە ناوچە شاخاوییەكانیش ئەگەری بەفر بارین هەیە.