39 پەرلەمانتاری هەرێم داوای ئامادەبوونی چەند وەزیرێک دەکەن لە پەرلەمان
SNN-عەلی حەمە سەعید لەگەڵ نزیك بوونەوە لە یادی 34 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە و بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ كێشەو گرفتەكانی كەسوکاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و هاوكات بەدوداچوون بۆ ڕاسپاردەكانی پەرلەمانی كوردستان كە لەساڵی ڕابردوو ئاراستەی حكومەت كرا، 39 پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكان داوای دانیشتنی پەرلەمان و ئامادەبوونی چەند وەزیرێک دەكەن. بەگوێرەی نوسراێكی پەرلەمانی كوردستان كە واژووی 39 پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكانی لەسەرەو وێنەیەكی بۆ SNNنێردراوە ئەوە خراوەتەڕوو، ئێمە ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان پاڵپشت بە مادەی (66) بڕگەی یەكەم لە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان داواكارین دانیشتنێكی تایبەتی پەرلەمان ئەنجام بدرێت، بە ئامادە بوونی وەزیرانی دارایی ئابووری و وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و وەزیری شارەوانی […]
The post 39 پەرلەمانتاری هەرێم داوای ئامادەبوونی چەند وەزیرێک دەکەن لە پەرلەمان appeared first on SNN.