عێراق.. ھەوڵێکی داعش بۆ ئەنجامدانی پەلامارێکی تیرۆریستیی لە مانگی رەمەزاندا پووچەڵکرایەوە
دیجیتال میدیای سپێده
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ: "دەزگای دژەتیرۆر بەھەماھەنگیی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان-بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی، ھەوڵێکی تیرۆریستانی داعشی بۆ ئەنجامدانی پەلامارێکی تیرۆریستی لە مانگی رەمەزاندا، پووچەڵکردووەتەوە".
بە پێی وتەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دەزگای دژەتیرۆری عێراق بەھەماھەنگیی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دوو خۆکوژی داعشی بیانی و کەسێکی عێراقی کە خۆکوژەکانی بۆ پارێزگای کەرکووک گواستووەتەوە، دەستگیر کردووە.
لیوا یەحیا رەسوڵ لە ھەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردووەتەوە کە دەزگای دژەتیرۆر بە ھەماھەنگیی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان-بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی، ھەوڵێکی تیرۆریستانی داعشی بۆ ئەنجامدانی پەلامارێکی تیرۆریستی لە مانگی رەمەزاندا، پووچەڵکردووەتەوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی پووچەڵکردنەوەی ھەوڵەکەدا، دوو خۆکوژی داعش کە ھەڵگری رەگەزنامەی غەیرە عێراقیین و لەگەڵ کەسێکی عێراقی کە خۆکوژەکانی بۆ پارێزگای کەرکووک گواستووەتەوە، دەستگیرکراون.
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ ئاشکراشی کردووە کە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی تیرۆریستەکان لە میانی چاودێرکردنیانەوە لە سنوورەوە بۆ شوێنی رادەستکردنەکە لە کەرکووک، ئەنجام دراوە.