لە پارێزگایەكی هەرێم بانگەواز بۆ خۆیشاندان كرا
دیجیتال میدیای سپێده
سەرجەم چین و توێژەكانی هەڵەبجە لە بڵاوكراوەیەكدا رایانگەیاند: بەداخەوە نادادی و خەمساردی دەسەڵات و خراپی ئیدارەدانی بەرپرسان و زیادبوونی بێکاری و نەبوونی خزمەتگوزاری وایکردووە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژیانی هاوڵاتیان سەختربێت کە بەشێوەیەك هیچ تروسکاییەك بۆ بوونی ژیان لەداهاتووی ئەم شارەدا نابینرێت ، بۆیە لەئێستادا ئەرکێکی ئەخلاقی و ئینسانی و ئاینی لەسەر شانی هەموومانەو پێویستە لەپێناو ژیانێکی ئاسوودە و داهاتوویەکی باشتردا بۆ داهاتووی شارەکەمان ، بێدەنگ نەبین وە لەڕۆژی( 16/3 ) دا ، بەخۆپیشاندانێکی فراوان هەڵوێستمان دەربڕین .
دەقی راگەیەندراوەكە:
بانگەواز بۆ گردبوونەوەو خۆپیشاندان
بەڕێزان دڵسۆزان و خەمخۆرانی هەڵەبجە -کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان - مامۆستایان -فەرمانبەران - کاسبکاران -کارمەندانی کەرتی تەندروستی - دەرچووانی زانکۆو پەیمانگاکان - چین و توێژە جیاوازەکان ...
_ وەك لای هەمووان ئاشکرایە لە بەرنامە و کاری کابینە یەك لەدوای یەکەکانی حکومەتەکانی ڕابردوودا ، چەندین جار و بە چەندین شێوە ؛ بەڵێنی و دروشمی خزمەتکردنی شار و باش کردنی گوزەرانی هاوڵاتیانی خانە خوێ و کەس و کاری شەهیدان و قوربانیانی کیمیاباران و تاقانەکان دراوە .
بەڵام بە داخەوە وەك کاری ھەمیشەی حکومەتەکانی رابردوو ، لە بەڵێن و بەرنامەکانیان بۆم ئەم شارە و ھاوڵاتیانی ، راستگۆ و خاوەن بەڵێن نەبوون .
_ بەداخەوە نادادی و خەمساردی دەسەڵات و خراپی ئیدارەدانی بەرپرسان و زیادبوونی بێکاری و نەبوونی خزمەتگوزاری وایکردووە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژیانی هاوڵاتیان سەختربێت کە بەشێوەیەك هیچ تروسکاییەك بۆ بوونی ژیان لەداهاتووی ئەم شارەدا نابینرێت ، بۆیە لەئێستادا ئەرکێکی ئەخلاقی و ئینسانی و ئاینی لەسەر شانی هەموومانەو پێویستە لەپێناو ژیانێکی ئاسوودە و داهاتوویەکی باشتردا بۆ داهاتووی شارەکەمان ، بێدەنگ نەبین وە لەڕۆژی( 16/3 ) دا ، بەخۆپیشاندانێکی فراوان هەڵوێستمان دەربڕین .
_ بۆیە داوا لە ھەموو چین و توێژەکانی شار دەکەین لەم ڕۆژەدا ؛ چاوەڕێی هیمەت و بەشداری فراوانتان لێدەکەین ، کە بێگومان بەشداری فراوان و پێکەوە بوونمان زامنی سەرکەوتن و ھێنانەدی داواکاریەکانمانە ...
لەگەڵ ڕێزدا ...
کات :
10 سەرلەبەیانی
16/3/2022
شوێنی خۆپیشاندان : چوار ڕیانی ناوبازاڕی هەڵەبجە .