دڵشاد شه‌هاب بۆ KDP: ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه ئاشكرا ده‌كات
هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه، ڕاوێژكارێكی سه‌رۆكی هه‌رێمیش ده‌ڵێت، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین كۆبوونهوهییه كه ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ئه‌نجامده‌درێت و چه‌ندین پرسگهلیش دێنه به‌ر باسه‌وه له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا.
هاوكات، پەرلەمانی کوردستان هەنگاوی یەکەمی ڕێکارە یاسایەکانی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای چاکسازیی کۆتایی پێ هێنا و پرۆژەیاساکە بە دەنگی 85 پەرلەمانتار سیفەتی بەپەله‌ی پێ درا، سەرۆکی پەرلەمانیش ئاراستەی شەش لیژنەی تایبەتمەندی کرد و دەبێت لە 7 رۆژدا، راپۆرتی هاوبەشی لەسەر ئامادە بکەن.
په‌یوه‌ست به‌م پرسه‌ش، دڵشاد شه‌هاب، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕیی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پاش كه‌مێكی تر كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه ده‌ست پێده‌كات، كه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ده‌رباره‌ی پرۆژه‌یاسای چاكسازی له كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بڕیاردرا كه‌وا ئه‌م كۆبوونه‌وانه له كاتی پێویستدا ئه‌نجامبدرێت بۆ ئاماده‌كاری هه‌ر بڕیارێك كه له هه‌ر باروودۆخێك ڕووبدات."
شه‌هاب ، گوتیشی: "ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه له چوارچێوه‌ی ئه‌م كۆبوونهوانهدایه كه كۆمه‌ڵێك بڕگه و بابه‌ت له خۆ ده‌گرێت كه زۆر ترینی هه‌ڵوه‌سته كردنه له سه‌ر ئه‌و باروودۆخه‌ی ئێستای عێراق به گشتی پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌غدا و چۆنیه‌تی یه‌كده‌نگی ئه‌ندامان و نوێنه‌رانی گه‌لی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌و پرس و بابه‌ته ناوخۆییانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به ژیانی هاووڵاتیان و یه‌كخستنی تواناكان بۆ زامن كردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له ئایندهی عێرقدا كه مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020، ئه‌مانه‌ش پرسگه‌لێكن خراونه‌ته به‌رنامه‌ی كار‌و و به دڵنیاییه‌وه پرسی ترسیش هه‌یه كه گفتوگۆیان له باره‌وه ده‌كرێت."
فایزه كۆیی