هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ داقوق قوتابخانه‌یه‌كی خوێندنی كوردی داخرا

له‌ داقوق قوتابخانه‌یه‌كی خوێندنی كوردی داخرا
له‌ داقوق قوتابخانه‌یه‌كی خوێندنی كوردی داخرا

2022-03-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

بەهۆی كه‌می قوتابیانی قوتابخانه‌یه‌كی خوێندنی كوردی له‌ داقوق داخراو و كه‌ڵ و په‌لی قوتابخانه‌كه‌ش گواسترایه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌یه‌كی عه‌ره‌بی.

په‌یامنێری سپێده‌ له‌و سنوره‌ پێی راگه‌یاندین، لەلایەن پەروەردەی سەڵاحەدینەوە قوتابخانەی رازی سەرەتایی بۆ خوێندن به‌ زمانی كوردی لەگوندی شۆراوی قەزای داقوق داخرا.

وتیشی، قوتابخانه‌كه‌ بەهۆی ئەوەوه‌ داخراوه‌ كه‌ قوتابیه‌كانی كه‌م بوون، بۆیه‌ كەلوپەلەكانیشی گوازرایەوە بۆ نێو قوتابخانەیەكی خوێندنی عەرەبی لەگوندی سەنگوری قەزای خورماتوو.