“نوسراوەكەی پارێزگاری كەركوك ئاڕاستەی پەرلەمانتارانی یەكێتی کراوە”
SNN-عەلی حەمەسەعید دوای ئەوەی لەژێر فشارەكانی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان پارێزگاری كەركوك پاشگەزبوویەوە لەو بڕیارەی دەریكردبوو كە تەنها ماوەی سێ كاتژمێر مۆڵەتی بە هاووڵاتیانی كوردی كەركوك دابوو یادی جەژنی نەورۆز بكەنەوە، بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان ئاماژەیان بەوەكرد كە بەهەوڵی ئەوان ئەو بڕیارە دراوە، ئەندامیكی سەركردایەتی یەكێتیش دەڵێت ئەو لایەنانە سواری شەپۆلەكەی یەكێتی بوون كە پارێزگاری كەركوكی پاشگەز كردەوە. ڕەوەند مەلامەحمود، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نيشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو لایەنانەی كە باس لەوەدەكەن گوایە ئەوان فشاریان كردووە بۆ ئەوەی پارێزگاری كەركوك پاشگەزبێتەوە لە بڕیارەكەی پێشووی كە لەبارەی یادی جەژنی نەورۆز دەریكردبوو ئەو لایەنانە هەر بارەگایان نییە لە […]
The post “نوسراوەكەی پارێزگاری كەركوك ئاڕاستەی پەرلەمانتارانی یەكێتی کراوە” appeared first on SNN.