هەواڵی کوردستان ئێستا

قائانی: بەئامانجگرتنی موسادی ئیسرائیلی لەهەولێر پێویست بوو

قائانی: بەئامانجگرتنی موسادی ئیسرائیلی لەهەولێر پێویست بوو
قائانی: بەئامانجگرتنی موسادی ئیسرائیلی لەهەولێر پێویست بوو

2022-03-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دواى ئه‌وه‌ى رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ هه‌ولێر به‌موشه‌كى بالیستى بوردومانكرا، ئه‌مرۆ فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران سه‌ردانى به‌غداى كردوه‌ و رایگه‌یاندوه‌: به‌ئامانجگرتنى موسادى ئیسرائیلى له‌هه‌ولێر پێویست بوو.

ئیسماعیل قائانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى ئێران له‌باره‌ى هێرشى موشه‌كى سوپاى پاسداران بۆ سه‌ر هه‌ولێر رایگه‌یاندوه‌: به‌ئامانجگرتنى موساد له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ له‌شارى هه‌ولێر پێویست بوو.

قائانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: كۆمارى ئێران ئاماده‌یه‌ له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى دۆژمنانى وجوله‌كه‌مان زه‌لیل كردوه‌ وئه‌مریكییه‌كانیش له‌هه‌موو شوێنێك له‌گرۆپه‌ به‌رگریكاره‌كانمان ده‌ترسن.

ئه‌م وتانه‌ى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى ئێرانى دواى چه‌ند رۆژێك دێت له‌هێرشى وڵاته‌كه‌یان بۆ سه‌ر هه‌ولێر وئه‌مرۆ سه‌ردانى به‌غداى كردوه‌ وله‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منى وباڵاى حكومه‌تى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌، سوپاى پاسدارانى ئێران به‌ 12 موشه‌كى بالیستى هێرشیان بۆ سه‌ر هه‌ولێر ئه‌نجامدا وبه‌وته‌ى خۆیان سه‌نته‌رێكى موسادى ئیسرائیلییان به‌ئامانجگرتوه‌.