حەلبوسی: دەبێت پەلە بكرێت لە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە
2022-03-16 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
خەڵك- محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، داوا دەكات پەلە بكرێت لە یەكلایی كردنەوەی ڕێكارە پێویستەكان بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە. حەلبوسی لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاند”سەری نەوازش دادەنەوێین بۆ گیانی پاكی قوربانیان كوشتارگەی هەڵەبجە، یادی خەباتی گەلی كورد و ئارامگرتن و قوربانیدانی دەكەینەوە”. بە وتەی حەلبوسی”بەم بۆنەیەوە داوا دەكەین، پەلە بكرێت لە یەكلایی كردنەوەى ڕێكارەكانی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە، وەك ڕێزێك بۆ شەهیدان و دانیشتوانی دەڤەرەكە”.
The post حەلبوسی: دەبێت پەلە بكرێت لە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.