بەنزینى 690 دینارى دەکرێتە کۆبۆن
2022-03-16 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بەم نزیکانە دابەشکردنى بەنزینى 690 دینارى دەکرێتە کۆبۆن، ئەوەش بۆ ئەوەى دادپەروەرى لە دابەشکردنیدا دروست بکرێت. وتەبێژی حکومەت لە کۆنگەرەکی رۆژنامەوانیدا ئەوەی ئاشکراکرد “گەڕانەوە بۆ کۆبۆن بۆ دابەشکردنى بەنزین بۆ ئەوەیە دادپەروەرى لە دابەشکردنیدا دروستبکرێت چونکە لەئیستادا نادادپەروەرى تێدایە”. وتیشى “هەندێک هەیە بەبەردەوامى دەچێتە بەنزینخانە و ئۆتۆمبێلەکەى پڕ دەکات و دواتر دەیفرۆشێتەوە، بۆیە بۆ رێگریکردن لەوە دەکرێتە کۆبۆن”. جوتیار عادل باسى لەوەشکرد، ئەو بەنزینە هەر لیترێکى لەلایەن بەغداوە بە 650 دینار پێیان دەفرۆشرێت، 40 دینارەکەى دیکەى خەرجى گواستنەوەیە.
The post بەنزینى 690 دینارى دەکرێتە کۆبۆن appeared first on SNN.