هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: لەئێستادا هەرێم لەهەمووكات زیاتر پێویستی بەنزیكی قورئان هەیە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: لەئێستادا هەرێم لەهەمووكات زیاتر پێویستی بەنزیكی قورئان هەیە
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: لەئێستادا هەرێم لەهەمووكات زیاتر پێویستی بەنزیكی قورئان هەیە

2022-03-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


لەمیانەی بەسەركردنەوەی رێكخراوی اقرأ بۆ زانستەكانی قورئانی پیرۆز كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 16-3-2022 بەیاوەری شاندێك لەشاری سلێمانی ئەنجامیدا، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەستخۆشی خۆیی ئاڕاستەی ستافی رێكخراوی اقرأ بۆ زانستەكانی قورئانی پیرۆز كردو ڕایگەیاند: خۆشبەختانە ڕێكخراوەكە لەماوەیەكی كەمدا توانیویەتی جێدەستی دیار بێت و خزمەتێكی گەورە بە بواری قورئان و شەیدایانی قورئان بكات لە هەرێمی كوردستانداو داواكاربوو ڕێكخراوەكە ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت و هەماهەنگی بكەن لەگەڵ ئەو كەسایەتیانەی كە دەیانەوێت خزمەت لەبواری قوئاندا بكەن و دەستی منداڵانی ئەم گەلە بگرن.   هەر لەو دیدارەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختیكردەوە: لە ئێستادا هەرێمی كوردستان لە هەمووكات زیاتر پێویستی بە نەوەیەك هەیە كە لە خزمەت قورئاندابن و قورئان دۆست و قورئان زان بن، بۆیە پێویستە لەسەر سەرجەم ئەو كەس و لایەنانەی توانای هاوكاریكردنیان هەیە هاوكاربن بۆ رێكخراوی اقرأ و هاوشێوەكانیان كە خزمەت بە قورئان دەكەن.