نیویۆرك تایمز: ئیسرائیل له هه‌رێمه‌وه هێرشى كردووه‌ته سه‌ر كرماشان
SNN رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى ئاشكرایكرد، هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى هێرشێكى نهێنى ئیسرائیل بووه بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كى دروستكردنى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان له پارێزگاى كرماشان له ئێران. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاژانسى هه‌واڵى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى راپۆرتێكى وردى له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كى ئێران بۆ گه‌شه‌دان به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان بڵاوكرده‌وه و بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى ئێرانه‌وه رایگه‌یاند، “هێرشه‌كه‌ى ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر وهڵامبووه بۆ هێرشێكى ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كى چاككردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانى درۆن له كرماشان”. له راپۆرته‌كه‌دا نیویۆرك تایمز له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌واڵگرى ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه، “له 12ى شوبات، ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئیسرائیل (مۆساد) به شه‌ش فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى خۆكوژ هێرشى كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى له كرماشان […]
The post نیویۆرك تایمز: ئیسرائیل له هه‌رێمه‌وه هێرشى كردووه‌ته سه‌ر كرماشان appeared first on SNN.