هەواڵی کوردستان ئێستا

سبه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی چین ره‌وشی ئۆكرانیا تاوتوێ ده‌كه‌ن

سبه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی چین ره‌وشی ئۆكرانیا تاوتوێ ده‌كه‌ن
سبه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی چین ره‌وشی ئۆكرانیا تاوتوێ ده‌كه‌ن

2022-03-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جێن ساكی رایگەیاند، سبه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن و سه‌رۆكی چین، شی جیپینگ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ره‌وشی ئۆكرانیا تاوتوێ ده‌كه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌ كراوه‌یی مانه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.

جێن ساكی ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ هه‌ردوو سه‌رۆك جگه‌ له‌ كێبڕكێی نێوان هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها باس له‌ جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا و ته‌وه‌ره‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌ن.

په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان جۆ بایدن و شی جیپینگ له‌ كاتێكدا ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ ئه‌مریكا زوو زوو هۆشداری ده‌دات به‌ چین له‌وه‌ی "باجی پشتیوانیكردن یاخود پێدانی چه‌ك به‌ رووسیا له‌ باره‌ی ئۆكرانیا قورس ده‌بێت".