بوونی ناڕەزایەتی لە ویلایەتێكی باشووری هیند دژی قەدەغەكردنی حیجاب لە قوتابخانەكان
چه‌ندین فرۆشگاى بازرگانى له ناوچه جیاجیاكانى ویلایه‌تى "كارناتاكا" له باشوورى هیندستان بۆ رۆژى سێیه‌م داخراون، دواى ده‌ركردنى بڕیارێك له‌لایه‌ن دادگاى باڵاى ویلایه‌ته‌كه به قه‌ده‌غه‌كردنى باڵاپۆشى له دامه‌زراوه‌كانى فێركردنى حكومى.
به‌گوێره‌ى جه‌زیره، چه‌ند چالاكوانێكى هیندى داخرانى ژماره‌یه‌ك زۆرى فرۆشگاكانى له ویلایه‌تى كارناتاكا روانگه كردوه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌ربڕینێك له ره‌تكردنه‌وه‌ى بڕیارى دادگاى باڵا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى باڵاپۆشى له قوتابخانه حكومییه‌كاندا، ئه‌مه‌ش بوه‌ته مایه‌ى نیگه‌رانى موسوڵمانان كه ناڕه‌زایه‌تییان رێكخست و سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد.
داخرانى ژماره‌یه‌كى زۆرى فرۆشگا‌كان له شاره سه‌ره‌كییه‌كانى ویلایه‌ته‌كه تۆماركراوه، وه‌ك شارى "بنگالور، مانگالورو، مایسور و ماندایا و هى دیكه له ناوچه‌كاندا.