له سۆران كچێكی 15 ساڵ لهلایهن باوكیهوه كوژرا
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووند وتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سۆران رایگهیاند: كچێكی لەدایك بووی ٢٠٠٧ لایەن باوكیەوە دەستڕێژی گولەی لێكراوە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوه.
نقیبی پۆلیس شێروان خالد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووند وتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سۆران رایگهیاند: كاتژمێر ٣ی شەو ئاگاردار كراینەوە لە لایەن نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران بە بوونی تەرمی كچێك بەناوی (أ-ع-م) لەدایك بووی ٢٠٠٧ پیشەی قوتابی -دانیشتووی سۆران-گەڕەكی شەهیدان.
ئاماژهی بهوهشكرد:لە لایەن باوكیەوە بە چەكی كلاشینكۆف دەستڕێژی گولەی لێكراوە ٦گولەی بەركەوتوە دەست بەجێ گیانی لەدەست داوە
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووند وتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سۆران لهبارهی هۆكاری كوشتنی ئهو كچه 15ساڵانهوه ووتی: هۆكارەكەی گوایە لە گەڵ دوو كەس چۆتە دەرەوە.
باسی لهوهشكرد:پەڕاوی لێكۆلینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە ئاگادار كراوەتەوە ،
تاوانبار دەستگیر كراوە بە پێی مادەی (٤٠٦) وە هەردووك كەسەكەش خۆیان ڕادەست كردوە.