هەواڵی کوردستان ئێستا

جۆ بایدن په‌یوه‌ندی به‌هاوتا چینیه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی ئۆكرانیا

جۆ بایدن په‌یوه‌ندی به‌هاوتا چینیه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی ئۆكرانیا
جۆ بایدن په‌یوه‌ندی به‌هاوتا چینیه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی ئۆكرانیا

2022-03-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ شی جین بینگ هاوتا چینیه‌كه‌ی ئه‌نجامده‌دات بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی ئۆكرانیا و هه‌ڵویستی چین به‌رامبه‌ر به‌ روسیا بۆ راگرتنی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كان بۆسه‌ر ئۆكرانیا.

كۆشكی سپی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی نێوان جۆ بایدن و شی جینگ بینگ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ڕوسیا كاتژمێر 1:00ی نیوه‌ڕۆ به‌كاتی ئه‌وروپا ئه‌نجامده‌درێت، له‌كاتێكدا دواین په‌یوه‌ندی نێوانیشیان كه‌ به‌شێوازی ئۆنلاین ئه‌نجامدرا له‌مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2021 بو.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ ده‌رفه‌تێك ده‌بێت بۆ ده‌ربڕینی جیاوازی ئه‌مریكا و چین له‌سه‌ر بارودۆخی جیهان، هه‌روه‌ها ئامانجی ئه‌مریكاشه‌ كه‌ هه‌ڵوێستی چین له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ی روسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا بزانێت.

له‌لای خۆیه‌وه‌، جین پساكی وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاندوه‌، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌ی نێوان هه‌ردو سه‌رۆكی ئه‌مریكا و چین ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ بایدن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵه‌نگاندنی هه‌ڵویچستی شی جینگ بینگ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌په‌یوه‌ندیه‌كه‌دا باس له‌ ناكۆكییه‌ بازرگانییه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی هه‌ردولا بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ده‌كرێت، پێشبینیده‌كرێت باس له‌فشاری قورسی ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژئاوا بۆسه‌ر روسیا بكرێت به‌مه‌به‌ستی ناچاركردنی و كشانه‌وه‌ی له‌خاكی ئۆكرانیا.