هەواڵی کوردستان ئێستا

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ناتۆ گیان لە دەستدانی چوار سەربازی لێکەوتەوە

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ناتۆ گیان لە دەستدانی چوار سەربازی لێکەوتەوە
کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ناتۆ گیان لە دەستدانی چوار سەربازی لێکەوتەوە

2022-03-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی ناتۆ لە ناوچەی بێرن باکووری نەرویج، چوار کەس گیانیان لەدەست دا.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نۆردلاند، ئیڤار بۆ نیلسۆن باسی لەوە کرد فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری Bell Boeing V-22، کاتژمێر 18:00ی دوێنێ لە میانی مانۆڕی ناتۆ (Cold Response 2022)دا کەوتە خوارەوە.

ئیڤار بۆ نیلسۆن باسی لەوە کرد کە پاشماوەی فڕۆکەکە دۆزراوەتەوە و چوار کەس لە تیمی فڕۆکەوانی کە هاووڵاتی ئەمریکان گیانیان لەدەستداوە.