پۆلیسی دهۆك هۆشداریهك بۆ ڕۆژانی پشوو و نەورۆز بڵاودەكاتەوە
2022-03-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دهۆك بۆ ئەوەی جەژنێكی ئارام و بێ ڕووداوی نەخوازراو بەڕێ بكرێت داوا لە هاووڵاتیان دەكات بە هەر مەبەستێك بێت خۆیان بەدوور بگرن لە تەقە كردن، دەشڵێت،"تەواوی هێزەئەمنییەكان ڕاسپێردراون بۆ دەستگیركردنی ئەوانە ئارامی تێك دەدەن".
هێمن سولەیمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بۆ ئەوەی جەژنێكی ئارام بە رێ بكەین تەواوی هێزە ئەمنییەكان خراونەتە حاڵەی ئامادەباشییەوە بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان.
ڕاشیگەیاندووە، پێویستە هاووڵاتیان خۆیان بەدوور بگرن، لە بەكارهێنانی چەك و تەقەكردن بەهەر هۆكارێك بێت، بۆ ئەوەی ئارامی تێكنەچێت و هێزەكانیشیان ڕاسپێردراون بۆ دەستگیركردنی ئەوانەی تەقە دەكەن و تا ڕادەستی دادگا بكرێن .