هەواڵی کوردستان ئێستا

چەند بڕیارێکی نوێ ده‌درێت له‌باره‌ی دابەشکردنی بەنزینی عێراقی لە هەڵەبجە

چەند بڕیارێکی نوێ ده‌درێت له‌باره‌ی دابەشکردنی بەنزینی عێراقی لە هەڵەبجە
چەند بڕیارێکی نوێ ده‌درێت له‌باره‌ی دابەشکردنی بەنزینی عێراقی لە هەڵەبجە

2022-03-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

گۆڕانکاری لە دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری دەکرێت بەپێی ئەو بڕیارەی دەرچووە، دەبێت هەر شوفێرێک کە بەنزین وەردەگرێت کارتی نیشتمانی ئەو سنوورەی هەبێت کە نیشتەجێیە لێی.

نوخشە ناسح، قایمقامی هەڵەبجە بڕیاریدا "بەنزینی نۆرماڵی 690 دیناری تەنها بەو شۆفێرانە دەدرێت کە کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانیان سەربە پارێزگای هەڵەبجەیە".

ئاماژە بەوەکرد "بەنزینخانەکان پابەنددەکرێن بەوەی هەر شۆفێرێک تەنها 40 لیتر بەنزین یان بایی 28 هەزار دیناری پێبدرێت, هەروەها شۆفێرانی ژن و خاوەن پێداویستی تایبەت لە ڕیزی تایبەت بەخۆیان دەوەستن و پێویستە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری بن، ئەگینا بەنزینیان پێنادرێت".

هاوکات سەرۆکی سوتەمەنی لیژنەی سوتەمەنی لە قایمقامییەتی قەزای بازیان لە نووسراوێکدا راگەیاند "هەر شۆفێرێک بەنزینی 690 دیناری وەربگرێت دەبێت خاوەنی کارتی نیشتمانی قەزای بازیان بێت".

جێگەی ئاماژەیە، لە سبەینێ یەکشەممە 20ی ئاداری 2022 بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.