هەواڵی کوردستان ئێستا

پێشبینی دەکرێت رۆژی نەورۆز باران ببارێت

پێشبینی دەکرێت رۆژی نەورۆز باران ببارێت
پێشبینی دەکرێت رۆژی نەورۆز باران ببارێت

2022-03-20 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات رۆژی نەورۆز باران ببارێت و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.   سادق عەتیە شارەزای كەشناسی عێراقی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، بەگوێرەی پێشبینییەكان رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە واتا 20 و 21ی ئادار پلەكانی گەرما لە بەشێك لە ناوچەكان بەتایبەت هەرێمی كوردستان دادەبەزێت. هەر بەپێی پێشبینییەكان، هەروەها رۆژی یەكشەممە ئەگەری بارانبارینێكی كەم لە پارێزگاكانی دهۆك و هەولێر هەیە و لە شەویشدا ئەگەری هەیە سنووری سلێمانی بگرێتەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، رۆژی دووشەممەش 21 ی 3 ی 2022 ئەگەری باران بارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەیە.

The post پێشبینی دەکرێت رۆژی نەورۆز باران ببارێت appeared first on SNN.