له سلێمانی دوو خانهنشین لهسهرهی وهرگرتنی موچهدا گیانیان لهدهستدا
دیجیتال میدیای سپێده
بههۆی نهبونی پاره لە بانكەكانی سلێمانیدا، بەشێك لەخانەنشینیان بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان چونەناو بانكەكان و بەهۆی پاڵەپەستۆوە دوو خانەنشین گیانیان لەدەستدا.
به گوێرهی زانیارییهكان ئەمڕۆ یەك شەممە بەشێك لەمووچەخۆرانی شاری سلێمانی بۆ وەرگرتنی مووچە ڕویان لەبانك كردوەو پێیان وتراوە پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە لەبەردەست نیەو بەو هۆیەوە قەرەباڵغیەكی زۆر دروست بووە.
لەبانكێكی سلێمانی بەشێك لە خانەنشینان چونەتە ناو بینای بانكەكەو بەو هۆیەوە پاڵەپەستۆیەكی زۆر دروست بوەو لە ئەنجامدا سێ خانەنشین باری تەندروستیان تێكچوەو بەپێی زانیارییەكان دوو لەو خانەنشینانە گیانیان لەدەستداوە.
جێگەی باسە ماوەی چەند مانگێكە لە سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین كێشە لەدابەشكردنی مووچەدا دروست دەبێت و پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە لەبەردەست نیە.