هەڵەبجە.. لە ئاهەنگەكانی نەورۆزدا تیمەكانی تەندروستی ئامادە دەبن
خەڵك – یەحیا جاف لە هەڵەبجە زیاتر لە 40 هەزار هاوڵاتی ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتووە و بەڕێوەبەری كاروباری خۆپاراستنی هەڵەبجە دەڵێت، “لە ڕۆژانی پشوی نەورۆزد تیمی كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا بەردەوامی دەبێت لە بۆنە و فیستیڤاڵەكانی سنورەكە تیممان جێگیر دەبن “. ئەكرەم محمد، بەڕێوەبەری كاروباری خۆپاراستنی پارێزگای هەڵەبجە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان، ڕۆژانی پشوی جەژنی نەورۆز تیمی كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا له كاتژمێر ۱ی پاش نیوەڕۆوە بۆ 4:30 خولەكی عەسر بەردەوامی هەبێت “. وتیشی، “بەشێك لە هاووڵاتییان ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنا وەردەگرن، بەڵام بەهۆی ئیشوكار یاخود هەر هۆكارێكی تر دوای سێ مانگ دێنەوە ئێمە دووبارە […]
The post هەڵەبجە.. لە ئاهەنگەكانی نەورۆزدا تیمەكانی تەندروستی ئامادە دەبن appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.