ئەمریكا پێشنیاری بۆ توركیا كردوە سیستەمی بەرگری ئێس 400 روسی بۆ ئۆكرانیا بگوازرێتەوە
ئه‌مریكا پێشنیارى بۆ توركیا كردوه، سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى ناسراو بهئێس 400ى روسى، بۆ ئۆكرانیا بگوازرێته‌وه.
ئاژانسى رۆیته‌رز له‌زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى باوه‌رپێكراوى ئه‌مریكاوه گواستووته‌وه، ئاماژه‌ى بهوهكردوه: به‌رپرسانى ئه‌مریكا له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو دا هه‌وڵیان داوه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى توركیا پێشنیارى پێدانى سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى روسى كه‌له روسیایان كڕیوه به‌سوپاى ئۆكرانیا بدرێت، به‌ڵام هیچ داواكارییهكى فه‌رمیان ئاراسته‌ى لایه‌نى توركیایان نه‌كردوه.
له‌ئێستا دا ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مریكا له‌سه‌رانسه‌رى جیهان له‌هه‌وڵى به‌ده‌ست خستنى سیسته‌مى موشه‌كى روسى یان سۆڤیه‌تی له‌دژى فرۆكه‌كان كه‌بكرێت له‌ئۆكرانیا به‌كاربهێندرێت بۆ لێدانى هێلیكۆپته‌ر وموشهكه روسییه‌كان.
به‌هۆى كڕینى سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى روسى ئێس 400 په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا وتوركیا كێشه‌ى تێكه‌وت وبه‌هۆیه‌وه واشنتۆن رێكارى دیكه‌ى له‌به‌رامبه‌ر توركیا گرته به‌ر وفشارى زۆریشى خسته سه‌ر ئه‌نقه‌ره.
به‌ڵام واشنتۆن له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى نێوان روسیا وئۆكرانیا له‌هه‌وڵى دۆزێنه‌وه‌ى رێگایه‌كه بۆ لێدانى روسیا، كه‌هه‌وڵ ده‌دات سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى روسى بۆ ئۆكرانیا دابین بكات بۆ لێدانى روسیا.