چوارچێوەی هەماهەنگی: دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان ناتوانێت پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلایی بكاتەوە
سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایگه‌یاندوه: دانیشتنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بریاره له 26ى ئه‌م مانگه ئه‌نجامبدرێت ناتوانێت پۆستى سه‌رۆك كۆمار یه‌كلابكاته‌وه.
تركى عهتبى،سه‌ركرده له‌چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایگه‌یاندوه: به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌هه‌مانه،تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان چوارچێوهورهوتى سه‌دردا نه‌بووه له‌باره‌ى دۆسیه جیاوازه‌كانى نێوانیان،گوتى: چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى تێڕوانێنى تایبه‌تى هه‌یه له‌سه‌ر دۆسیه‌كان به‌تایبه‌ت له‌باره‌ى كوتله‌ى گه‌وره‌ى په‌رله‌مان ویهكلاكردنهوهى پۆستى سه‌رۆك كۆمار.
عهتبى راشیگه‌یاند: به‌پێى زانیارییه‌كانم، دانشتنى داهاتووى په‌رله‌مان كهبریاره له 26ى ئه‌م مانگه ئه‌نجامبدرێت،پۆستى سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایى ناكرێت.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: به‌بێ تهوافۆقى سیاسى له‌نێوان چوارچێوه‌و سه‌درییه‌كان،دانیشتنى 26ى مانگ به‌بێ ئه‌نجام ده‌بێت،رۆژانى داهاتووش یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بن،پێویسته لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن بۆ كۆتایى هاتنى دۆسیه‌كانى نێوانیان وپێكهێنانى حكومه‌ت.