پاش گیان لەدەستدانی دوو خانەنشین، ئۆتۆمبێلێك دوو خانەنشینی دیكەی شێلاو ڕەوانەی نەخۆشخانەكران
SNN-عەلی حەمە سەعید ئەمڕۆ بۆ خانەنشینانی شاری سلێمانی ڕۆژێكی پڕئازار و دژوار بوو، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەبەردەم بانکێكی سلێمانی بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆ دوو خانەنشین گیانیان لەدەستدا، لەهەمان كاتیشدا لەبەردەم بانكێكی دیكەش ئۆتۆمبێل دوو خانەنشینی دیكەی شێلا و ڕەوانەی نەخۆشخانەكران. ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لەكاتی وەرگرتنی مووچەكانیاندا لە بانكی كشتوكاڵ لە شاری سلێمانی دوو خانەنشین لەبەردەم بانكەكە ئۆتۆمبێل لێیداون و بەهۆیەوە بریندار بوون و بەپەلە گوازراونەتەوە نەخۆشخانەی شار لێرەش چارەسەری پێویستیان بۆ كرا. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دوو خانەنشینەی بریندار بوون هەردووكیان لە ڕەگەزی نێرن یەكێكیان تەندروستی جێگیربووە و پاش پێدانی چارەسەر […]
The post پاش گیان لەدەستدانی دوو خانەنشین، ئۆتۆمبێلێك دوو خانەنشینی دیكەی شێلاو ڕەوانەی نەخۆشخانەكران appeared first on SNN.