سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو: پێویستە خەباتی مەدەنی لەدژی ئەم دەسەڵاتە دەست پێبكات
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: ئیتر كاتى ئه‌وه هاتووه فشارى مه‌ده‌نى له‌دژى ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ى هه‌رێم ده‌ست پێبكات، چونكه كاره‌ساتى دیكه‌ى به‌دواوه‌یه.
د. شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو بۆ سپێده‌ى راگه‌یاند: به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى ئه‌م شه‌و روویداوه كاره‌ساتێكى گه‌وره‌یه وحوكمرانى گه‌یشته ئه‌وه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینى ببێته هۆى گیان له‌ده‌ستدانى خانه‌نشینان وله‌شه‌وانه‌وه له‌سه‌ره گرتن راوه‌ستن وگیانین ببێته قوربانى.
كه‌ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین به‌لگه‌یه له‌سه‌ر شكست وداڕمانى دام وده‌زگانى حوكمرانى له‌هه‌رێمى كوردستان وئه‌مه‌ش پێویستى به‌هه‌ڵویستى جه‌ماوه‌رى وپشتیوانى چین وتوێژه‌كانى جه‌ماوه‌رى هه‌یه وپێویسته له‌شه‌قام به‌شێوازى مه‌ده‌نى گه‌وره‌ترین فشار له‌سه‌ر ئه‌م خه‌باته بكرێت كه‌كه‌رامه‌تى مرۆڤ وگیان مرۆڤ تێیدا ببێته قوربانى.
به‌داخه‌وه وبه‌ئازارێكى زۆره‌وه ده‌ڵێن ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ى هه‌رێمى كوردستان سه‌روه‌رت وسامانى ئه‌م میلله‌ته‌یان ته‌فروتونایان كرد وزه‌لیلیش بۆنه به‌ده‌ست ئه‌وه‌ى كه‌ته‌نها فریایى خۆیان ده‌كه‌ون وده‌بێت به‌هه‌موومان به‌هه‌ڵوێستى جه‌ماوه‌رى رووبه‌روویان ببینه‌وه.
پاره ئه‌دزرێ له‌هه‌موو پارێزگاكان وله‌هه‌موو هه‌رێمى كوردستان، پاره‌ى نه‌وت ئه‌دزرێ له‌رێى فرت وفێڵى گرێبه‌ستى له‌رێى فرت وفێلى كرێ وه‌رگرتنى بۆرى نه‌وتى هه‌رێم وشاردنه‌وه‌ى داهاته‌كه‌ی و 172 كۆمپانیایى لوكاڵى، بڕێكى زۆر له‌موچه وقوت وژیانى هاوڵاتیان بۆ ئه‌وان ده‌ڕوات.
پاره له‌سلێمانیى له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه له‌بانكه‌كن ده‌رده‌هێندرێت، وموڵك وماڵ و زه‌وى داگیر ده‌كرێت به‌به‌رچاوى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم وئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى وهه‌موویان زه‌لیلن به‌ده‌ست چاره‌سه‌رنه‌كردنى ئه‌م دۆخه‌یه.
هه‌رچه‌نده پاره هه‌یه و پاره زۆره وبه‌ڵام حه‌یاو شه‌رم نه‌ماوه له‌ئاست ئه‌م كاره‌ساتانه‌ى كه‌رووده‌ده‌ن وله‌مه‌ش خرابتر رووده‌دات ئه‌گه‌ر بێت وچاره‌سه‌رى دۆخه‌كه نه‌كرێت.
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو، پێویستى فشارى مه‌ده‌نى بكرێت، وله‌ده‌ست ده‌رچووه ونه‌په‌رله‌مان ونه‌حكومه‌ت، ئه‌مه‌ى پێ چاره‌سه‌ر ناكرێت وده‌ستێوه‌ردانى حیزبى ناهێڵێت دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، بویه پێویسته به‌خه‌باتى جه‌ماوه‌رى ئه‌م دۆخه چاره‌سه‌ر بكرێت وچین وتوێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا هه‌ڵوێستیان ببێت، وحوكمرانى له‌هه‌رێمى كوردستان داڕماوه وشكستى هێناوه وشتێك نه‌ماوه به‌ناوى حوكمڕانى هه‌رێمى كوردستان.
فشارى مه‌ده‌نى وخۆپیشاندانى مه‌ده‌نى پێویسته وئه‌مانه‌ته‌كه له‌ئه‌ستۆى ئێمه ئه‌بێته‌وه وپه‌رله‌مان هیچى به‌ده‌ست نه‌ماوه وكۆتایى به‌سه‌ردا كراوه وبه‌زه‌ربى هێز رێگرى له‌چاودێریكردنى په‌رله‌مان ده‌كرێت، چونكه په‌رله‌مانتاران رازیى نین به‌م دۆخه‌ى ئێستایى گۆزه‌رانى هاوڵاتیان وموچه‌خۆران، بۆیه په‌رله‌مانیان په‌كخستووه وپێویسته شه‌قام فشار ده‌سپێ بكه‌ن.