بافڵ جەلال تاڵەبانی: نەورۆز هێمای نوێبوونەوە و سەرکەوتنی ئیرادەی میللەتی کوردە دژی ستەم و نادادی
SNN بافڵ جەلال تاڵەبانی لەپەیامێکدا رایگەیاند: “بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە خەڵکی خۆشەویستی کوردستان دەکەم و هیوادارم هەموولایەک لە خۆشی و کامەرانیدا بن”. ئاماژەی بەوەشکردووە: “جەژنی نەورۆز هێمای نوێبوونەوە و سەرکەوتنی ئیرادەی میللەتی کوردە دژی ستەم و نادادی. وەکچۆن لە رابردوودا گەلی کورد نەورۆزی کردە جەژنی ئازادی و سەرفرازی، هیوادارم ئەم جەژنەش بکەینە دەرفەتێک و هەموومان بە رۆحێکی کوردانە و دوور لە هەموو جیاوازییەکی سیاسی، یەکدەنگ و یەکڕیز بین بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەمان”. بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیگەیاند: “دەزانین هاووڵاتییانمان نیگەرانن و كەموكورتی لە ئیدارەدان و بەڕێوەبردندا هەیە. ناڕەزایی و […]
The post بافڵ جەلال تاڵەبانی: نەورۆز هێمای نوێبوونەوە و سەرکەوتنی ئیرادەی میللەتی کوردە دژی ستەم و نادادی appeared first on SNN.