هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: ئه‌بێ ده‌سه‌ڵات بیر له‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ بكاته‌وه‌

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: ئه‌بێ ده‌سه‌ڵات بیر له‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ بكاته‌وه‌
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: ئه‌بێ ده‌سه‌ڵات بیر له‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ بكاته‌وه‌

2022-03-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ڕایگه‌یند: ئەم سوکایەتیەی بە خانەنشینان دەکرێ لەسەرەی موچەدا لوتکەی فەشەل و عارەو دەبێ دەسەڵات بوێرانە لەبری پاساوتاشین بیرلە دەستلەکارکێشانەوە بکاتەوە!

مامۆستا صلاح الدين محمد بهاء الدين ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌تویتێكدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20-3-2022 ڕایگه‌یاند: زۆر بەداخەوە ،دەسەڵاتی هەرێم بەردەوامە لەتۆمارکردنی شکست ودەستەوسانە لەچارەسەری قەیرانەکان وناتوانێ تەنانەت موچەی فەرمانبەران بدات

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئەم سوکایەتیەی بە خانەنشینان دەکرێ لەسەرەی موچەدا لوتکەی فەشەل و عارەو دەبێ دەسەڵات بوێرانە لەبری پاساوتاشین بیرلە دەستلەکارکێشانەوە بکاتەوە!

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ دوو خانه‌نشین له‌كاتی سه‌ره‌ گرتنیان بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ له‌به‌رده‌م بانكی سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو خانه‌شینی دیكه‌ش كه‌وتنه‌ ژێر ئۆتۆمبێله‌وه‌و به‌سه‌ختی برینداربوون.