ئه‌مڕۆ سه‌در دوو كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌دات
SNN نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى كوتله‌كه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در له عێراق رایگه‌یاند، “بانگهێشتى په‌رله‌مانتاره‌كانمان ده‌كه‌ین له ره‌وتى سه‌در كه ئاماده‌بن له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى دۆخى سیاسى عێراق”. كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌كانى له‌كاتێكدایه كه بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌نێوان سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى و ره‌وتى سه‌در به‌ڕێوه‌بچێت. كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆ هاوكاتن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه سیاسییه چه‌قبه‌ستووه‌ى كه له عێراق دروستبووه به‌هۆى هه‌ڵنه‌بژاردنى سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق.
The post ئه‌مڕۆ سه‌در دوو كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌دات appeared first on SNN.